۱۳۹۵ دوشنبه ۴ بهمن - اِلأِثنين ٢٤ ربيع الثاني ١٤٣٨
ارسال به دوستان  نسخه چاپی
 ئاوردانه وه یک، له به یت و بالوره ی باپیران مان / خالید حه یدری

پایگاه خبری-تحلیلی زریان؛ این یادداشت به قلم «خالد حیدری» کارگردان، نمایشنامه‌نویس، عضو خانه تئاترایران و سرپرست گروه تئاتر کوچک بوکان و از پیشکسوتان عرصه تئاتر بوکان نوشته شده و در اختیار زریان قرار گرفته است.
 سپاس بو خوا ، کە یارمەتی مان ئەدات بو خوڵقاندن و خزمت بە فەرهەنگ و ئەدب و فولکلوری ئەم وڵاتە ئازیز و پیروزە

ئەمسالیش وەک ساڵیانی رابردو ، بگرە گرم وگوڕتر ، تەنیا تالار و هووڵە نا سازەکی شاری سەقز و شەقامو پارکە خوشەکی دەوری ، قەرە باڵغیەکی وای بەخویەوە دیت ، کە ئەگر هووڵە کە سی هیندە بووایە ، خلکه که ش سی هیندە دەهاتن. چون دیتمان کە هوگرانی ' شانو' کاتژمیرە کانی ، تەئخیر و دواکەوتنی کاریان ئەدی، بڵام بی قڕە و بووڵە ، تەحەمولی وەزعەکیان دەکرد.!!.

سیزدە همین دەور و خولی جەژنی شانوی کوردی کوتایی پی هات و رویێ بەرو مانەوە لە نێو لاپەرەی میژودا، و ئەوین دارنی ئەم فیستیواڵە قنجیلانه ، دەبی هەر لە سبی را خو تەیار کەن بو دەوڵە مند کردنی خویان و خولی داهاتو.

هەر کوبونەویکی لەم جورە ، رەنگ و بونو بەرامی خوی هەیە.. شانوی کوردیش دەبی تایبت مندی خوێ ببیت و ئامانج و مەبەستیکی روونی بو دیاری کرابیت. وەکو :

_ پەرە و بایەخ دان بە گەشە کردنی شانوی کوردی و ئاوەدان کردنەوی هووڵەکانی

     شانو لە شارەکانی کوردستان.

 _دەوڵەمند کردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، لە بوواری دەق و نوسراوەی شانویێ

      و بەر باس نانی کیشەکانی روژانە ی کومەڵگای کورد.

 _دەرخستنو توژینەوە ی داب و نەریتی کوون ، کە سەرچاوەیەکی بە هێزودەوڵەمندە ، و لە نا شیعرو چیروک و گورانی و بەیت و بالورە و موسیقاو هەلپەرکی کوردی دا وەک ئەستیرە دەدروشینەوە...

کە بە خوشحاڵیەوە سەرنجی هەمو لایک ، لە بەرپرسەوە، تا بینەر رادەکیشم بەرو هەڵبژاردنی دەقە کانی. ئەم دەورەیەی فیستیوال . بە تایبەت ئەو کارانەی وا ئاوریکی یان لە بەیتە کان دابووه ، کە هیوا دارم هان دەریکی باش بن بو شانوکاران ، تا خویندنەوی تازە و تازەتر پێک بیت، لە بەیت و بالورە و حەیران و هورە و چیروکە کانی ئەم گەلە ، کە تەواوی ئەدبی زارەکی ئیمە یان لە خو گرتووە.  

جا باس لە دەوڵە مندی کرا. ئەم پرسیارە، سەرەکی ترین پرسیاری هاووڵاتیانی بیرمند و لاینگرانی شانو و شانوکاری کوردە بە عام، کە ئایا ئەم فیستیواڵە بەرو دەوڵەمندی و بەرزی ئەروا تا جی خوێ بدوزیتەوە، یان رێ ون دەکا و بو نزمێ دادەگەری؟

بە لای منەوە هەمو هەوڵە کان بەرو دەوڵەمند کردنه. بڵا م همو باش دەزانین کە دەوڵەمندی بە کاری بەردەوامو کوکردنەوی بی وچانە. ئیمە کاتیک دەتوانین بڵین دەوڵەمندین، کە ماڵ و مناڵ هەمو تیر و تەسەل بن، جا ئیستا   فیستیوال دەبی لە همو بووارە کان دا، بەراستی تێر و تەسەل بی.

_ لە بواری عیلمی و زانستی، بارهینانو و فێرکردن ، وەک زانکو و قوتابخانە

 _ پەرە دان بە بوچونی جیاواز و گرینگی دان بە ویست و خوازی گومەڵگا لەهەمو لاینی ، کومەڵایتی وکلتوری و ئابوری و....

 _ بایخ دان به بوچونەە کانی بنەرتی و بناغەیی شانوکان، لە سەر گرفتوو کیشە کانی کومەڵگای کوردی لە ناوچە کەدا قسەیان بو کوتن هەیە...

- حەوڵ دان بو بەر بڵاو کردنی جوغرافیای بەشدار بووان .           

بایخ دان بە دارشتنی پلانیکی گونجاو بو پەرە پیدان بە کلتوری پشتگیری و سپانسیری هاوولاتی یان بو وەلانانی گەرفتی ماڵی ، که ئەمرو کیشەی سەرەکی سەرجم شانو کارانی وڵاتە..

_و بەریوە بردنی، بەرنامەیکی دارژاوی دریژ خاین ،بو گەیشتن بە خالیکی دیاری کراو، بونزیک بونەو لە خەونە خوشە کانی بنه ماڵەی شانوێ کوردی ..

و لە کوتای دا، قسە کورت کەینەوە با تەمەن درێژ بیت ، جی خویەتی تا قەدرو ریز و حورمەتی تایبەت دانین بو سەرجەم ئەوانەی کە، بو مانەوە و گەشە دار بونی ئەم فیستیواڵە زەحمەت دەکیشن وهەستی بەرپرسی دەکەن....

بەردەوام و سەرکەوتو بن هاوریان.

                                                                                                            

تاريخ: ۱۳۹۵/۶/۲۸

21مهرماه/به مدت یک ماه

نظر کاربران
نام:
پست الکترونیکی:
نظر شما:


آخرین اخبار   



27آبان ماه





صفحه اصلی   |   نمایش گالری   |   گالری عکس   |   مهاباد   |   مشروح اخبار   |   بوکان   |   سقز   |   اخبـــار   |   کوردانه   |   پیرانشهر   |   درباره ما   |   ارتباط با ما   |   ورود
تمام حقوق سایت متعلق به وب سایت زریان می باشد. استفاده از مطالب با ذکر منبع بلامانع می باشد.

طراحی و اجرا توسط: وب باکس پورتال